بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق گەیشتنی یەدەگی بیانی خۆی بە زیاتر لە 85 ملیار دۆلار راگەیاند.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : یەدەگی بیانی زیاتر لە (85) ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە، ئەمەش بەرزترین ئاستە كە بانكی ناوەندی لە ساڵی 2003ەوە بەدەستی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەدەگی زێڕ لە (130.4) تۆن تێپەڕیوە بە بەهای (7) ملیار دۆلار، بەمەش عێراق گەیشتە پلەی سییەم لەسەر ئاستی جیهان و چوارەمیش لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی.