بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پشتڕاستی كردەوە كە مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، رێنمایی توندی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەركردووە بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكان كە لە عێراق چالاكن.
نوسینگەی میدیایی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری بولگاریا لە بەغدا، نیكۆلا دراگانۆڤـ كرد و ئاماژەی بەوەدا : كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بولگاریادا كرا و جەختی لە گرنگی هاوكاری و هاوبەشی لەو بوارانەدا كرد كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست دەكەن.
ئەعرەجی جەختی لەوە كردەوە : كە عێراق ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بولگاریایە لە بوارە جیاجیاكانی هاوكاری، لەوانە سەربازی و ئاسایش، هەروەها گواستنەوەی تەكنەلۆجیا و هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازیی عێراق.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا : كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رێنمایی توندی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەركردووە بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و ئەو ئەركانەی كە لە عێراق چالاك دەكەن و ئاماژەی بەوەشدا: كە سەقامگیری عێراق سەقامگیری ناوچەكەیە و ئەوەش بە یەكڕیزی گەلی عێراق پرسێكی گرنگە، پاراستنی سەروەریش شتێكی پیرۆزە بۆ عێراقییەكان.