بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە و خەمیس خەنجەر و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە : سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی بە یاوەری سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە خەمیس ئەلخەنجەر ، چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی عێراق و كاردانەوەی نەرێنی لەسەر وڵات و پێویستیی گرتنەبەری زمانی دیالۆگی بنیاتنەر بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەكان و گەیشتن بە چارەسەرەكان كرد كە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت و بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكرێت و شێوازی دەستوری و یاسایی بۆ زاڵبوون بەسەر كاردانەوەكانی قۆناغی ئێستادا.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت كردەوە دوای ئامادەكردنی مەرجە یاساییەكان و پێداویستیەكانیان بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان، پێش ئەوەش پێكهێنانی حكومەتێك بێت كە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و پشت بەستن و متمانەی هەمووان بەهرەبەر بێت لەگەڵ یەكێك رێككەوتن لەسەر بەرنامەی حكومەت، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر پێویستی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەردەوامبوون لە كارەكانی تا بەرواری هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی بەوەدا كە كۆنفرانسەكان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریكردنی بنیاتنەر لە كۆكردنەوەی بۆچوونەكانی هەموو لایەنەكان و بۆ گرتنەبەری هەر هەنگاوێك كە خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی دەكات، بەشداری لە ئاشتی كۆمەڵگادا دەكات و ئاسایش و بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەپارێزێت.
ئاماژەی بەوەدا : كە هاوپەیمانی سیادە و حیزبی دێموكراتی كوردستان جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش و گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەش كردووەتەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی دەكات.