دەست بەسەر 50 قازیفە و موشەك و هەڵگرەكەی لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین دەست گیرا

ئەمنی
  • 11-09-2022, 16:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستبەسەرداگرتنی (50) قازیفەی موشەك هەڵگر و دەستگیركردنی خاوەنەكەی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی شانەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە : بە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوون كە ماوەی دە رۆژی خایاند، هێزێك لە فەوجەكەی كۆماندۆی فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ توانی دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێك بگرێت كە 50 موشەكی RBG7ی تێدابوو لەگەڵ پڕكردنەوەكانی لە ناوچەی سلێمان بەك لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و ئاماژەی بەوەدا كە ئۆتۆمبێلەكە بەرەو ناوچەی كفری دەڕۆیشت.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هێزەكە ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركردووە كە ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕیوە بەو پێیەی تۆمەتبار و كەرەستە دەستبەسەرداگیراوەكان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی رێكارە یاسایی و لێكۆڵینەوەی پێویست لە دژی.