ئەعرەجی: عێراق هەوڵدەدات كۆتایی بە دۆسیەی كەمپی ئەلهول و گەڕانەوەی تاوانباران بۆ وڵاتەكانیان بهێنێت

ناوخۆ
  • 11-09-2022, 16:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دووپاتی كردەوە كە عێراق هەوڵ دەدات كۆتایی بە دۆسیەی كەمپی ئەلهول و گەڕانەوەی تاوانباران بۆ وڵاتەكانیان بهێنێت بۆ ئەوەی لەوێ دادگایی بكرێتەوە.
    لە بەیاننامەیەكدا كە نوسینگەی میدیایی ئەعرەجی گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوە كراوە كە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆفیسەكەی خۆیدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە بەغدا پێدرۆ مارتینێز ئاڤیال كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەعرەجی لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا گفتوگۆی لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە كردووە، هەروەها ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاری و هاوبەشی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست.
    ئەعرەجی لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لەوە كردەوە گرنگیی سوود گرتن لە ئەزموونەكانی ناتۆ بۆ پەرەپێدانی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانمان و ئاماژەی بەوەدا : كە سیاسەتی عێراق ئەوەیە پەیوەندییەكی باش و هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەكدا هەبێت.
    هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە بەردەوامی شەڕی تیرۆریستانی داعش كراوە، هەروەها مەلەفی كەمپی ئەلهول كە تیایدا ئەعرەجی جەختی لەوە كردووەتەوە : یەكێك لە خاڵە لاوازەكانی چەتەكانی داعش ئەوەیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەكگرتوویی لە دژی تیرۆر بمێنێتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە عێراق هەوڵدەدات كۆتایی بە دۆسیەی كەمپی ئەلهول و گەڕانەوەی تاوانباران بۆ وڵاتەكانیان بهێنێت بۆ ئەوەی لەوێ دادگایییان بكات، جەختی لەوەشكردەوە كە چارەسەری دۆسیەی ئەم كەمپە كشاندنەوەی هاووڵاتییانیان لێیە.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیسپانیا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەیە كە لە كەمپی ئەلهولی سووریان بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی و كۆتایی بەم دۆسیەیە.