بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنماییەكی سەبارەت بە چلەمین سەردانەكە دەركرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا ئەلكازمی ئەمڕۆ یەك شەممە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئاسایشی خزمەتگوزاری كرد و تەرخانكراوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئامادەكارییەكان، ئامادەكارییە بەردەوامەكان و ئەو ڕێكارانەی كە پەیڕەوكراون بۆ سەركەوتنی سەردانەكە بۆ یادكردنەوەی چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت) و ئاماژەی بەوەدا : كە كۆبوونەوەكە ژمارەیەك بەشدارییان تێدا كردبوو و وەزیرانی وەزارەتەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری، سەركردەكانی ئاسایش و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە وەرگرتنی سەردانكەرانی بەشداربوو لە زیندووكردنەوەی ئەم بۆنەیە.
كازمی جەختی لەوە كردەوە : پابەندبوون بە بەرزترین ئاستی ئاسایش و تەندروستی و ئامادەیی خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی بۆ دڵنیابوون لە رێڕەوی نەرم و سەلامەتی سەردانەكە و بەبێ هیچ كەموكوڕییەك، یان ڕووداوی لاوەكی و جەختی لەوە كردەوە : دەزگا خزمەتگوزارییەكان پێویستە ئەولەویەت بدەن بە دابینكردنی هەموو ئامرازە نەرمەكان بۆ رێڕەوی سەردانەكە و چارەسەركردنی بەربەستەكان لەكاتی سەرهەڵدانیان، جەختكردنەوە لەسەر پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەكان، و مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتە فریاگوزاریەكان.
كازمی ئاڕاستەی دەزگا پەیوەندیدارەكان كرد گرنگیی ئەو بۆنەیە لەبەرچاو بگرن، هەروەها هەموو شتێك دابین بكەن كە لەگەڵ ناوبانگی عێراق و خەڵكە شەرەفمەندەكەیدا بگونجێت، كە بە میوانداری و پێشوازیكردنیان لەم بۆنانەدا ناسرابوون.