پەروەردە بڕیارێكی نوێ بۆ خوێندكارانی قۆناغە تەواونەكراوەكان دەردەكات

ناوخۆ
  • 11-09-2022, 14:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندكارانی قۆناغە تەواونەكراوەكان دەركرد كە نەیانتوانیبوو ئامادەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بن.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، کۆپیەکی دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە : بڕیاردراوە رێگە بە سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغە تەواونەكراوەكان بدرێت كە نەیانتوانیوە ئامادەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بن بە (تەنها یەك یان دوو وانە) بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دوای كۆتا ڕۆژی چاوپێكەوتنەكان.