بەغدا - INA
بەیانی ئەمڕۆ جومعە عیناد وەزیری بەرگری لە ئۆفیسی خۆی پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق رەعد حەمودی كرد.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانییەوە بهدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گهیشتووه راگهیاند" هەردوولا تاوتوێی چوارچێوەكانی هاریكاری هاوبەشی نێوان وەزارەت و لیژنەی ئۆڵۆمپی و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان كردووە بۆ خزمەتكردنی بزووتنەوەی ئۆڵۆمپی عێراق، وەكو كادیرانی سەربازی زۆرێك لە لێهاتوویی وەرزشی نیشتمانییان دابین كردووه كە نوێنەرایەتی تیپە عێراقییەكانیان كردووه لە بۆنە نێودەوڵەتییەكانی دەرەوەدا.