به‌غدا ـ INA
وه‌زیری ناوخۆ عوسمان غانمی بۆ هاوتا پاكستانیه‌كه‌ی رانا سه‌نا الله خان دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق رژده له‌سه‌ر دابینكردنی ره‌وشێكی ئارام و گونجاو بۆ هه‌موو سه‌ردانیكه‌ران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" وه‌زیری ناوخۆی عوسمان غانمی دوێنێ ئێواره په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فۆنی له‌رانا سه‌نا الله خان وه‌زیری ناوخۆی پاكستان پێگه‌یشت و تێدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گه‌یشتنی سه‌ردانیكه‌رانی پاكستانی بۆ شاری كه‌ربه‌لایی پیرۆز و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و پاكستانیان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه غانمی دووپاتیكردۆته‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌ره‌وشێكی ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری پێش كێش به‌سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌منی ئیمامی حوسێن سلامی خوای له‌سه‌ر بێت بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا هاوكاریه‌كی مه‌زن له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌ردانیكه‌راندا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی رێوره‌سمی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه.
هه‌روه‌ها وتی" حكومه‌تی عێراق رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌وشێكی ئارامی و گونجاو بۆ ئه‌م بۆنه‌یه بۆ هه‌موو سه‌ردانیكه‌ران له‌وانه سه‌ردانیكه‌رانی كۆماری پاكستانی دۆست فه‌راهه‌م بكات كه‌پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و مێژووییمان هه‌یه.