شەترەنجی خانزاد بەردەوامە لە تۆماركردنی ریكۆرد و مێژووی وەرزشی

وەرزش
  • 11-09-2022, 12:25
  • +A -A

    هەولێر-  INA
    دوای بەشداری كردنی تیبی لاوان و بەچكە شێرانی یانەی شەترەنجی خانزاد لە پاڵەواننیەتی یانەكانی عێراق كە لە ماوەی 5 تا 11 ی ئەیلول لە شاری موسڵ لە هۆڵی یانەی وەرزشی نەینەوا بە بەشداری 31 یانەی عێراقی ئەنجامدرا،تیپی بەچكە شێرانی یانەی شەترەنجی خانزاد توانیان پلەی یەكەم بەدەست بینن و میدالیای زێڕ بۆ یانەكەیان بەدەست بین وبە كوكردنەوەی 15 خال و یانەی سەرچاوەكانی ئاو لە شاری بەغدا پلەی دووەم بە 14  خال و یانەی وەرزشی سوێڕە لە موسڵ بە 12 خاڵ و یانەی وەرزشی هەولێر بە 7 خال هاتن.
    لەسەر ئاستی لاوان یانەی ئیتساڵات لە بەغدا بە پلەی یەكەم هات بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ و یانەی شەترەنجی خانزاد  بە پلەی دووەم هات بە 14 خاڵ و یانەی قادسیە بە 12 خاڵ بە پلەی 3 هات و یانەی وەحدەی وەرشی بە پلەی 4 هات.
    سەرۆكی یانەی وەرزشی شەتڕەنجی خانزاد سەبارەت بەم دەستكەوتە نوێ ومێژووییە تایبەت بۆئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)  راگەیاندن و گووتی : كە وەرزشت بە راست ودروستی كرد ئەنجامە باشەكان لە ماڵی تۆیە،هەنگاوەكان وسەركەوتنەكانی ئێستامان بێگومان مێژووێكی درێرینی ئەو یانە و ماندوو بوون وهیلاكی راهێنەران وسەرپەرشتیاران ویاریزانەكانمانە،هەوڵەكانمان هەردەم لە ئامادە باشی بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەكان،ئەمەش بەهۆی مەشقی بەردەوامی چڕ وپڕی یانەكەمان بۆ خۆئامادەكردنی هەر خول وپاڵەوانیەتییەكی نێوخۆ ونێودەوڵەتی،بۆیە ئێمە بۆ وەرزش كاردەكەین مێژووش خۆی تۆماردەكات ودەبێتە گەواهیدەر بۆ ئەوانەی ماندوون و بێ ووچان بۆ وەرزش تێدەكۆشن،ئەم سەركەوتنە بێ وێنەیە دیارییەكی بچكۆلانەیە پێشكەشە بەوانەی بەراستی وەرزش دەكەن.
    ئەمەش دەست كەوتیكی تری گرنكی یانەی شەترەنجی خانزاد  لە ئەنجامی ئەو راهینانە دیت كە لە یانەكە ئەنجام دەدریت بۆ هەموو تەمەنیك لە كوڕان و كچان.