نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلارسه‌قامگیره‌

ئابوری
  • 11-09-2022, 12:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراقدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 147 هەزار و 900 دینار تۆماركراوە، هاوكات نرخی كڕینی دۆلاریش بە 147 هەزار و 800 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك تۆماركراوە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە ( 1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتی (1470) دینارە.