بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی جێبەجێكردنی پلانێكی تایبەتی فریاكەوتنی پزیشكی بە بۆنەی سەردانی چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت) ڕاگەیاند، هاوكات وردەكاری پلانەكەشی ڕوون كردەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كەبهدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گهیشتووه ئاماژە بەوەكراوە: لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی وەزیری تەندروستی هانی عەقابی پلانی فریاگوزاری پزیشكی فریاگوزاری بەتایبەتی بەبۆنەی چلهی ماتهمینی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت) دەستیپێكرد و ئاماژەی بەوەدا: كە پلانی فریاگوزاری لەژێر بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكان و خزمەتگوزارییە پزیشكییە فریاگوزاریەكان لە وەزارەت جێبەجێ دەكرێت.
ههروهها راگهیاند: پلانی پزیشكی باشترین خزمەتگوزاری خۆپارێزی و پزیشكی و چارەسەر بۆ سەردانكەران پێشكەش دەكات، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ، لەڕێگەی پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئاسانكاری بۆ ئەركی تیمە پزیشكی و تەندروستیەكان و ئاسانكاری بۆ جووڵەی ئەمبولانسەكان بكەن بۆ گواستنەوەی حاڵەتە فریاگوزاریەكان لە ماوەی سەردانەكەدا.
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە : پلانی فریاگوزاری بریتی بوو لە جێگیركردنی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن لەناو گەمارۆی ئەمنی شاری كەربەلا و دەرەوەی گەمارۆی ئەمنی شارەكە لەسەر رێگای سەردانكەران، هەروەها ئامادەكردن و كردنەوەی مەفرەزەی پزیشكی جێگیر و گەڕۆك بەدرێژایی رێگاكە بۆ سەردانكەران كە لە بەغدا و پارێزگاكانەوە دەهاتن بەرەو مەزاری ئیمام حسێن (سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت)، هەروەها بانكی نیشتمانی خوێن هەڵمەتێكی خوێن بەخشینی ڕێكخست و هەموو دەرمانی ڕزگاركەری ژیان دابینكرا و دامەزراوە تەندروستییەكان پێیان تەیاركران، ئەو پێداویستی پێویست دابینكرا و بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكان ئامادەكرا و توانای جێگەی نوستنەكانی ئەم بەشیانە زیادكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ستافێكی لێهاتووی تەندروستی و پزیشكی دابینكرا بۆ وەرگرتنی حاڵەتە فریاگوزارییەكان لەگەڵ تیمەكان بۆ سەرپەرشتیكردنی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بە سەردانكەران، هەروەها بانكی نیشتمانی خوێن هاوسەنگییەكی پێویست لەم مادەیە پێویستە و لە پۆلە جیاوازەكان مسۆگەر كرد، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پەیامی تەندروستی و ڕێنماییەكان بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشییە گواستراوەكان و بینینی ئەو خۆراك و خواردنەوانەی كە پێشكەش بە سەردانكەران دەكرێن و كە بەكارهێنانی وماوەی بەسەرچوونس بۆ خواردن لەلایەن مرۆڤەكان.