بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی رافیدەین داوای لە قەرزوەرگرانی بانكی عێراق (بانكی سۆسیالیستی پێشتر) كرد ئەو قەرزانە بدەنەوە كە قەرزەكانیان كەوتۆتەسەریەك و لەئەستۆیانە و دواكەتووە.
لە راگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : ئەو قەرزوەرگرانەی پێشینە و قەرزیان نەدراون، پێویستە سەردانی بانكی رافیدەین كە لقی سەرەكییە بكەن بە مەبەستی دانەوەی پارە و قەرزی بانكەكە .
جەختیشیكردەوە : بانكەكە ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر لە ئەگەری بەردەوامبوونی نەدانی ئەو بڕە پارانە.