بەغداد/ INA ئامینە سلامی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پلانەکانی خۆی بەوردی ڕاگەیاند کە دایڕشتووەبۆ پاراستنی قوتابخانەکان لەسەرەتای وەرزی خوێندندا.
هەروەها ڕونیشی کردەوەکە لەمبارەیەوە هەماهەنگی لەگەڵ هاتوچۆی بەغداد دەکات.
ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندن عەقید عدی محمد ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە مەفرەزەکانی پۆلیس 24 کاتژمێر لەئامادەباشیدان لەسەرجەم شۆست وشەقامەکان وگەڕەکەکان بۆ بەرەنگابوونەوەی حاڵەتە نەرێنیەکان.
ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی پلانەکە پۆلیس لەلای قوتابخانەکان ڕادەوەستن بۆ چاودێریکردنی بارودۆخەکە لەنزیکەوەوهەرکەسێکیش گێچەڵی بکات یەکسەر دەسگیردەکرێت وڕێکاری یاسایی بۆدەگیرێتە بەر و سزاکەشی لەلایەن دادگاوەدەستنیشان دەکرێت.
هەروەها وتی ڕانمایی پێویست ئامادەکراوە بۆ خەڵکی بەگشتی وبەتایبەتیش بۆ قوتابیان ، جگەلەوەش ژمارەیەکی خۆڕایی تایبەت کراوە 104 بۆئەوەی لەحاڵەتی نەخوازراودا پەیوەندی پێوەبکرێت.
وتیشی لەکاتی پەیوەندیکردن دەست وبرد تیمەکانی پۆلیس بەدەم بانگەوازەکەوە دەچن.
وتیشی هاووڵاتیان هەمیشە هۆشداریان پێدەبەەخشرێت لەمبارەیەوە و ئاسانکاریشیان بۆ دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە نەخوازراوەکاندا.