بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممەڕایگەیاند کە 7 تیرۆریستی لە ئەنبار کوشتووە.
شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پلانی بەدەستهێنانی زانیاری وچاودێریکردنی جوڵەکانی داعش بەردەوامە وبەتۆکمەیی بەڕێوەدەچێت، لەم ڕووەوە بەڕێوەبەرایەتی
هەواڵگری سەربازی بەهاوکاری شانەی بەئامانجگرتنی سەربە فەرماندەیی هاوبەش توانی مۆڵگەیەکی داعش بەئامانج بگرێت لەناوچەکانی سەربە ئەنباڕ ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد.
وتیشی کە بازەکانی ئاسمان ئامانجەکەیان پێکاو خاپووریان کرد، بەپێی زانیاریەکان حەوت تیرۆریست لەمۆڵگەکەدا هەبوون کەیەکێکیان سەرکردەیەکی داعش بووە بەناو
حمودحمادە علی حویش کەبە ابونهاد ناوی دەرکردبوو، لەهەمان کاتیشدا هێزێکی سەربەلیوای 19لەفرقەی پێنجەم هەستا بەپشکنینی شوێنی گورزە ئاسمانیەکە.