بەغداد/ INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممەژمارەیەک قوتابی دەخاتەسەر ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 1996ن کەبۆیان هەیە مامەڵەی وەرگرتن پێشکەش بکەن.
نووسنینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بۆ پاڵپشتکرنی سەرکەوتووان وبەجێهێنانی ئاواتەکانیان وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا کە ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 1996 ن و نمرەی٪90 یان هێناوە لەسەرجەم دەرچووانی ئامادەیی مامەڵەی وەرگرتن بۆ زانکۆکان پێشکەش بکەن،
لەڕێگای ماڵپەڕی ئەلکترۆنی تایبەت بەوەرگرتنی ناوەندی،
بەیاننامەکە وتی کە بڕیارەکە بەڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا نبیل جاسم وەرگیرا ئەویش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەمەن بۆ
ئەوانەی سەرکەوتوون تاکو بێبەش نەبن لە دەرفەتی خوێندن.