بەغداد_ INA
ئەمڕۆ شەممە یانەی دهۆک توانی خۆی بەگەیێنێتە خۆلی نایاب دوای بردنەوەی لە یانەی ئەمانەی بەغدا.
پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ( INA)دیاری کرد،یانەی دهۆک توانی لە یانەی ئەمانەی بەغدا بە دوو گۆلی خاوێن بباتەوە و بەو بردنەوەش گەیشتە خۆلی نایاب.
دیاریش کرد کە یانەی دهۆک توانی لە رێگای یاریزانی پیشەگەر برێنس لە خۆلەکی 15 گۆلی ئێکەمی تۆماربکات،لە گێمی دووەم دا لە خۆلەکی 81دا کەریم دەلی توانی گۆلی دووەم و بردنەوە بۆ یانەی دهۆک تۆمارکرد دهۆکیش بەو بردنەوەیە توانی جارێکی تر خۆی بگەیەنێتە خۆلی نایاب بۆ وەرزی داهاتوو