بەغداد - INA
بەشی دژە دەنگۆكان سەربە كارگێڕی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ شەممە، دوو پەیامی ئاراستەی زیارەتكاران كرد سەبارەت بە روبەرووبونەوەی دەنگۆكان و هاوكات تەئكیدیشی لەدروستكردنی مەفرەزەی نوێ كردەوە بۆ پاراستنی هەموو ڕێگاكانی زیارەتكاران.
بەڕێوەبەری بەشی دەنگۆكان عەمید نیبراس محەمەد عەلی لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند: بەشی دژە دەنگۆكانی سەربە كارگێڕی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ دەستیكردووە بەجێبەجێكردنی ئەو پلانە پشتیوانییەی كە بۆ دەستەبەركردنی زیارەتكارانی چللە ئامادەكراوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و تیمە خۆبەخشەكان بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەو پەروەردەو بەرزكردنەوەی هەستی ئاسایشی هاوولاتیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بۆنە ئاینییەكان بەردەوام لەگەڵ كۆمەڵێك دەنگۆیە، كە پێیان دەڵێن (ژێردەستە) كە هەوڵی هاندانی ترس و دڵەڕاوكێ دەدەن، وتیشی: بەشەكەیان لە ڕێگەی بڵاوكراوەو پەروەردەوە كار لەسەر هۆشیاری دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆیەكان و بە چەندین زمان.
داواشیكرد لە زیارەتكاران كرد كاتێك كە هەر حاڵەتیكی ناكاو ڕوو دەدات بچنە لای هێزە ئەمنییەكان و باوەڕ بەهیچ هەواڵێك نەكەن بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی ڕاستەقینەی خۆی بكات.