بەغداد - INA
سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ڕێژەی تەواوكاری پێشكەوتوو لەپرۆژەی بینای خوێندنگە نمونەییەكان بەدەستهاتووە، جەختیشیكردەوە كە پڕۆژەكە بەهۆی پێویستیی بەماددە سەرەتاییەكانی بیناسازی و كارپێكردنی زۆرێك لەكرێكاران و كادرانی عێراقی بەشداریی لەجووڵەی ئابووری لەپارێزگاكاندا كردووە.
وتەبێژی سكرتارییەت حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆژەی بینای خوێندنگە نمونەییەكان سەرنجی زۆر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی لیژنەی باڵای پرۆژەكەی لەسەرە، كۆمپانیا چینییەكان پاوەر جەینا و سینوتیك بەردەوامن لە كاركردن لەسەر جێبەجێكردنی (1000) خوێندنگە لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی (عێراق و چینی) دا بوو بەپێی ئەو پلانەی كە لەلایەن بەشی پڕۆژە نیشتمانییەكان و بینای خوێندنگەكان لەسكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی و بەدواداچوونی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید ئەلغازی پەرەی پێدرا.
وتیشی: ئەو دوو كۆمپانیایە ڕێژەی تەواوكردنی پێشكەوتوویان لەچەند شوێنێك بەدەست هێناوە كەقۆناغی سەقف و گۆرینی بۆ دروستكردنی نهۆمی دووەمی بینا لەپارێزگاكانی (بەغدا و زەیقار و سەلاحەدین و دیوانیە) و هەروەها ڕێژەی تەواوكردنی پێشكەوتووی لە بەشەكانی تری پارێزگاكان بەدەست هێناوە و جەختیشی كردەوە كە "كاركردن بە دوو شەفتی بەیانی و شەو بەردەوام دەبێت، لە كاتی پشوی رەسمیشدا هەر بەردەوام دەبێت.
رونیشیكردەوە: بەشی پرۆژەی نیشتمانی و بینای خوێندنگاكان لە سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ پارێزگاكان و فەرمانگەكانی پەروەردە، بەمەبەستی ئامادەكردنی (3000) شوێن بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە كەڕێژەی تەواوبوون لەقۆناغی ئێستادا گەیشتوەتە لەسەدا 65.