لە بابل هێرش دەكرێتەسەر كارمەندانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو

ناوخۆ
  • 10-09-2022, 19:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند: كارمەندەكانی لەپارێزگای بابل هێرشیان كراوەتە سەر
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێرشەكانی سەر ستافی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو هێشتا بەردەوامە كە دوایینیان هێرشەكەی دوێنێ بوو بۆ سەر یەكێك لە ئەندامانی كۆمپانیای  فاو كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتەكەمان لە پارێزگای بابل، فەرمانبەرانی وەزارەتی شەوانە كە كار دەكەن لەسەر جێبەجێكردنی وێستگەی تەوزیفی كارەبایی ستوونی هەمیشەیی كە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و زۆر كارامە ئاویان بۆ خشتەی هێنانەوە دابین دەكات، هێرشیان كراوەتە سەر، كە بوە هۆی شكاندنی قاچی یەكێك لەفەرمانبەرانی وەزارەت كە لەو شوێنەدا كاردەكات"
    ئاشكراشیكرد: ئەم كارە بۆ ئەوە كراوە كە ڕێگری لەو كارمەندانە بكرێت كە شەو و ڕۆژ بە باشترین كار بۆ جێبەجێكردنی كارەكانیان بە پاراستنی گەیاندنی ئاو بۆ ئەوانەی شایستەی ئەوەن و لە هەموو پارێزگاكانی عێراق.
    راشیگەیاند: وەزیری مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی راسپاردەی دەركردووە كە زۆرترین سزا لە دژی دەستدرێژیكاران بگیرێتە بەر.
    هاوكات وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو داوا لەهێزە ئەمنییەكان و حكوومەتە خۆجێییەكان دەكات هاوكاری ستافی وەزارەت بكەن بۆ كەمكردنەوەی ئەو هێرشانەی كە جاروبار دەكرێتە سەر ستاف و موڵكەكانی وەزارەت.