پارێزگاری بەغدا دەستپێكردنی هەڵمەتی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی چلە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 10-09-2022, 19:08
  • +A -A

    بەغداد -INA 
    محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا ئەمرۆ شەممە، دەستپێكردنی هەڵمەتی خزمەتگوزاری بۆ یادكردنەوەی مەراسیمی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) ڕاگەیاند.
    عەتا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:پارێزگای بەغدا و بەشەكانی هەوڵەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پلانی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكاران چڕكردۆتەوە، بە ناردنی (82) ئۆتۆمبێل بۆ شاری كەربەلای پیرۆز بۆ گواستنەوەی سەردانكەران، زیاتر لە 310 ئالیات لەشێوەی حەوزی ئاو و پێداویستی تر تەرخانكراوە.
    ئاشكراشیكرد: كە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای بەغدا 12 حەوزیان بۆ پارێزگای كەربەلا و 33 حەوز بۆ پارێزگای بابل و 40 حەوز لەسەر ڕێگای كەربەلا لەبەغدا و 10 حەوز بۆ شاری سامەڕای پیرۆز، دوو حەوز لەپارێزگای نەجەف ئەلئەشرەف و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی پارێزگای بەغدا 10 ئۆتۆمبێلی بۆ شاری كەربەلا تەرخانكردووە، 10ی دیكەش بۆ شاری سامەڕای پیرۆز لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی پارێزگای بەغدا 22 ئۆتۆمبێلی بۆ شاری كەربەلا پیرۆز تەرخانكرد و 130 ئۆتۆمبێلیش لەسەر ڕێگای زیارەتكارانی بەغدا، 8 ئالیاتیش لە شاری سامەڕای پیرۆز.
    هەروەها بەكارهێنانی 350 كارمەندی خزمەتگوزاری جگە لە ئالیاتەكانی پارێزگای بەغدا لەگەڵا و 14 حەوزی ئاو و دوو ئامبولانس.
    ئاشكراشیكرد: پارێزگای بەغدا وەك هەمیشە هەموو ساڵێك بۆ دروستكردنی كاروانێك لە ناوچەی مەحموودیە بۆ خزمەتكردنی ئەو سەردانكەرانەی كە بەرەو شاری كەربەلای پیرۆز بەڕێكەوتوون، بۆ یادكردنەوەی سەردانەكەی چلەكە،هەروەها پارێزگار داوای لە زیارەتكاران كرد: پابەندبن بەفەرمانی گشتی و هاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەت و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان بكەن بۆ ئاسانكاری بۆ لێشاوی سەردانی ملیۆنێرەكان.