میدیا و پەیوەندیەكان دەستپێكردنی ئامادەكاری ڕێنماییە تایبەتەكان بۆ ڕێكخستنی ناوەڕۆكی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 10-09-2022, 19:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ڕۆژی شەممە دەستپێكردنی ئامادەكاری و دەركردنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕێكخستنی ناوەڕۆكی دیجیتاڵی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كە دەرماڵە لە بودجەكەی تەرخان كراوە بۆ پشتگیریكردنی پرۆژەی دەروازەی چوونە ژورەوەی نێودەوڵەتی بۆ ئینتەرنێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای دەستووری كۆماری عێراق و بە ئاماژەدان بە فەرمانی یاسادانانی (65) ی ساڵی 2004 بەركاردا، كە دەسەڵاتی تایبەت بە دەستە دەدات بۆ ڕێكخستنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری لە ناو كۆماری عێراق لەڕێگەی دەركردنی ڕێنمایی و پێدانی مۆڵەتەوە، بەهۆی گرنگییەكی زۆری ڕێكخستنی ناوەڕۆكی دیجیتاڵ و كاریگەری هەندێك لە سەكۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بەشە جیاوازەكانی كۆمەڵگا و چوونە ناوەوەیان لە تایبەتمەندیدا، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان دەستی كردووە بە ئامادەكردن و دەركردنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕێكخستنی ناوەڕۆكی دیجیتاڵ.
    ئاشكراشیكرد: كە ئەم ڕێنماییانە پابەندن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكانەوە لە كاتێكدا پابەندبوون بە پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكانی ئازادی ڕادەربڕین لەسەر بنەمای یاسا عێراقیەكان و پەیماننامەكانی نێودەوڵەتی كە ڕەچاوی پرەنسیپەكان دەكەن، وەك بەها ئەخلاقییەكان و ڕەوشت و بەرژوەندی گشتی.
    رونیشیكردەوە: كە دەرماڵەی تەرخانكردووە لەبودجەی ساڵانەی خۆی بۆ پشتیوانیكردن لەهەوڵەكانی وەزارەتی پەیوەندییەكان لەتەواوكردنی پڕۆژەی دەروازەی چوونەژوورەوەی نێودەوڵەتی بۆ ئینتەرنێت بەهۆی گرنگی زۆری ئەم پڕۆژەیە لەكۆنترۆل و ڕێكخستنی ناوەڕۆكی دیجیتاڵ لەكۆماری عێراقدا.