وەزیری دەرەوە: ستراتیژی عێراق لە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی جیهان سەرچاوە دەگرێت

سیاسی
  • 10-09-2022, 16:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە دووپاتی كردەوە كە ستراتیژی عێراق لە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لەگەڵ وڵاتانی جیهان سەرچاوە دەگرێت.
    ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە : وەزیری دەرەوە كۆپییەكی بڕوانامەی باڵیۆزی نوێی دانیمارك لە عێراق بە ناوی كریستیان تۆرنینگ وەرگرتووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، هەروەها گرنگی بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی هاوكاری لە ئاستە جیاوازەكاندا بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانی هەردوو گەل.
    وەزیر جەختی لەگرنگی كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوكاریی بنیاتنەر كردەوە، جەختیشی كردەوە كە : ستراتیژی عێراق لە پەیوەندییە هاوسەنگەكانیدا لە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بە شێوەیەك سەرچاوەی گرتووە كە خزمەت بە پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بكات بۆ گەلەكەی و گەلە دۆستەكانی.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی دانیمارك پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ پڕۆژەكانی دوانەكردنی كۆمەڵایەتی لەڕێگەی رێكخراوە ناحكومییەكانەوە دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەشدا : كە بەرژەوەندی بازرگانان لە دانیمارك هەیە بۆ چوونە ناو بازاڕی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەزگای گەشەپێدانی دانیمارك ئارەزووی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی كارەبا و ژێرخانی عێراقە.