بەخشینی عێراقییەكان لە وەرگرتنی ڤیزە بۆ چوونە ناو لوبنان

سیاسی
  • 10-09-2022, 16:05
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە حكومەتی لوبنان بڕیاریدا عێراقییەكان لە وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ لوبنان بەخشراون.
    بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە بە ئامانجی كاراكردنی هاوكاری لەگەڵ كۆماری عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان داوای وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانییەكانی سەبارەت بە لێخۆشبوونی عێراقییەكان لە پێویستی وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونە ناو خاكەكەی پەسەند كرد.
    لە بەڵگەنامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕیارێك دەرچووە بۆ پێدانی ڤیزای هاتنە ژوورەوە و مانەوە بۆ لوبنان بەخۆڕایی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بۆ گەشتوگوزار دێن بۆ مانگێك بەخۆڕایی و مافی درێژكردنەوەشی هەیە بۆ سێ مانگ.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : عێراق لە مادەی پەیوەندیدار بە هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری كاش یان چەكێكی بڕوانامەدار لە بانكێكی ناسراو لەلایەن هاتووانەوە سڕاوەتەوە، وەك مەرجێكی پێشوەختە بۆ چوونە ناو خاكی لوبنان، دوای ئاگاداركردنەوە و ڕەزامەندی لەسەر لەلایەن سەرۆكی كۆمار میشال عون.