بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی زیادكردنی ماوەیێکی نوێی بۆ داتاكانی دەرچووانی یەكەمەكانی و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا راگەیاند.
وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنەكە،ویسام هەیبی لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و رایگەیاندووە : لە وەڵامی ئەو داواكاریانەی لە زۆرێك لە دەرچووان وەرگیراوە كە یاسای ژمارە 59ی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە و یاسای دامەزراندنی دەرچووانی یەكەمەكانی ژمارە 67ی ساڵی 2017 و لە وەڵامی خواستی ئەوان بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكانیان كە لە دەستەی وردبینی باڵاوە وەریانگرتووە بۆ ئەنجومەن، پەنجەرەیەكی نوێ زیاد كراوە كە لە ڕێگەی بەكارهێنانی بەستەرەكەوە دەردەكەوێت بۆ پشتڕاستكردنەوە داتای دەرچووانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاو یەكەمەكان لە عێراق.
https://verify.fpsc.gov.iq/login.php
داواشی لە هەموو ئەو كەسانە كرد كە یاساكانی پێشوو دەیانگرێتەوە لەو پەنجەرەی تازە زیادكراوەدا وەڵامی پرسیارە تایبەتەكان بدەنەوە كە بە درێژایی ماوەی پێشكەشكردنی ناڕەزایەتییەكان بەردەست دەمێنێتەوە تا كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی دووشەممەی داهاتوو 12ی ئەیلوولی 2022.
ئەللەهیبی ئاماژەی بەوەدا : كە ئەم پەنجەرە نوێیە جێگەی سەرنجی تایبەتی ئەو داواكارانەن كە سنوورداركردن یان بڕوانامەیان هەیە كە لە داتاكانیاندا دەرنەكەوتووە كە لەلایەن ئەنجومەنەكەوە وەرگیراون.