راگەیاندنی ئەمنی کوژرانی دوو تیرۆریستی مەترسیدار ئاشکرادەکات

ئەمنی
  • 10-09-2022, 14:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کوژرانی دوو تیرۆریستی ڕاگەیاند کە یەکێکیان ناوی (سەربازی ویلایەت سەڵاحەدین)ە.
     لە بەیاننامەیەکی شانەکە ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە، "لە رێگەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی داوەتە هێزی ئاسمانی عێراق، كە لە ئەنجامدا مۆڵگەیەکی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین لەناوبران. 
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە مۆڵگەکە سەركردەی گرنگی چەتە تیرۆریستیەكانی داعشیان تێدابوە و پشتڕاستكراوەتەوە كە تیرۆریست "محەمەد رەشید جاسم" ناسراو بە "ئەبو حوزەیفە" و ئەبو "فاتیمە عەسكەری" لە ناوچەی بەناو ویلایەتی سەڵاحەدین لەنێو ئەو چەتە مەترسیدارانەدا بوون کە ماوەی ڕابردوودا دژی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان تێوەگلاون لە چەندین کردەوەی تیرۆستی و یەکێک بونە لەسەرکردە دیارەکانی داعش .