بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی پشتڕاستی کردەوە کە بەهەدەردانی ٨ ملیار دیناری پارەی گشتی لە پرۆژەیەکی رێگاوبان لە پارێزگای زیقاری راگرتووە.
لە بەیاننامەیەکی بەشی لێکۆڵینەوەی فەرمانگەی دەستەکە لەو پاریزگایە ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INS)، ئاماژە بەوەكراوە، "تیمەكانی بەشی لێكۆڵینەوەی فەرمانگاکە دەستبەسەرداگرتنی جیایان ئەنجامداوە، یەكەمیان سەركەوتوو بوون لە راگرتنی بەهەدەردانی 8 ملیار دیناری پارەی گشتی لە یەکێک لە پڕۆژەکانی پارێزگاکە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و وردبینی و بەدواداچوونەوە. راشیگەیاندوە کە تیمەکە پرۆژەکەی ڕاگرتوە بۆ ئاشکراکردنی پارەی زیادەی وەھمی لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای ئیسلاح-جبایش، روونیشیکردۆتەوە کە "ئاشکراکردنی ساختەیەکە لە بەشی ئەندازیاری سەر پڕۆژەکە بوە.کەلەلایەن کۆمپانیایەکی مالیزییەوە جێبەجێ دەکرێت.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکدا ھاتوە کە لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا توانراوە ھەندێک ساختەکاری دیکە ئاشکرا بکەن کە بریتی بوو لە شێواندن و دەستکاریکردنی پسوڵەی حکومەت و تۆمارەکان لە دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگادا ، بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ مامەڵەکانی وەبەرهێنان لە بەروارە دیاریکراوەکاندا، بە پێشێلکردن و پێچەوانەی یاسا.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە تیمێک روویان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی نەسر كرد وە بۆ چاودێری دۆسیەكانی گەندەڵیكردن لە پارەی باج کە لەسەر سەوزە و میوەی شارەكەدا كردویانە ، هەروەها دەستیان بەسەر سەرچاوەی پسوڵەی باجدا گرت بۆ ئەو بڕە پارەیەی هاوردەكراو، کە بەشی وردبینی دەرەکی لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی زیقار پشکنینی ئەولەویەتەکان دەکات بۆ دیاریکردنی کۆی گشتی بڕی گەندەڵی.