بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوە تەئکیدی كردەوە كە پێدانی ڤیزای چوونە ژوورەوە بۆ عێراق لە رێگەی یەک دەروازەی ئەلیكترۆنیەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی ئەمنی و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لەوبارەیەوە " ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"وەزارەتی دەرەوە دەیەوێت ڕای گشتی ئاگادار بکاتەوە کە نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن بۆ بەرزترین ئاستی وەڵامدانەوەی داواکات کە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی وڵات‌دا بێت.
سەحاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "کە پێدانی ڤیزای هاتنهناوەوە بۆ عێراق بۆ سه‌ردانكه‌ران له ڕێگه‌ی یه‌ك دەروازەی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێی چەند ڕێكارێکی وردبینی و ئه‌منی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایەنی پەیوەندیداری نیشتیمانی تایبەت مەند.