نرخی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقی بە جێگیری مایەوە

ئابوری
  • 10-09-2022, 13:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاری بۆرسەی عێراقدا تا ئاستێک بەسەقامگیری مایەوە ، بەجۆرێک نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوکرا ، هاوکات نرخی کڕینی دۆلاریش بە 147 هەزار و 800 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک مامەڵەی پێوەکرا.
     پێشتر دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا ، دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات ،  نرخی كڕینی دۆلاری  بۆ وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکرد ، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكانیش بە 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك دانا ، ھەروەک نرخی فرۆشتنیشی  بە هاوڵاتیان  بە (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك دیاریکرد.