بەغدا -INA
سه‌رۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح له په‌یامێكدا له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنی بریتانیا رایگه‌یاند، شاژنە ئیلیزابێس وەک نمونەی باڵا و دوبارەنەبو له مێژودا ته‌ماشا دەکرێت، کە بە نیعمەت و کەرامەت و خۆڕاگرییەوە خزمەتی کردوە.
سه‌رۆك كۆمار له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نوسیویهتیو "زۆر دڵتەنگم بە کۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێس، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاهانە و گەلی شانشینی یەکگرتو دەکەم، شاژن وەک نمونەی باڵا و دوبارەنەبو له مێژودا ته‌ماشا دەکرێت، کە بە نیعمەت و کەرامەت و خۆڕاگرییەوە خزمەتێکی کردوە".
خێزای شاهانه‌ی بریتانیا له هه‌ژماری فه‌رمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "شاژنه ئیلیزابێسی دوه‌م، شاژنی بریتانیا (ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به كاتی بریتانیا) له سكۆتلاند كۆچی دواییكرد".