بەغدا- INA
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ ئێریک شۆڤالێت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بارودۆخی سیاسی وڵاتەکەی تاوتوێ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنەکەی عامری لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "عامری ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ئێریک شیڤالیێر باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد" پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات باسی لێ كرا.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی هەوڵەکانی عامری کردووە لە هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا"، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەر نێوەندگیرییەک بۆ ئەوەی لە قەیران سیاسی دەربازبن.