وەزارەتی كارەبای هەرێم حەوت بڕیاری دەركرد

ناوخۆ
  • 8-09-2022, 18:59
  • +A -A

    هەولێر -INA       
    وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەكانی هەولێر كۆبوەوەو لە كۆبونەوەكەدا حەوت بڕیار لەبارەی كارەبای هەولێرەوە دران كە یەكێكیان زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبایە بۆ وەرزی زستان.
    بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبوەوە.
    بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران:
    - بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.
    - هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکان فراوان دەکرێت.
    - جەخت لەسەر وەرگرتنی نرخی کارەبا کرایەوە.
    - کار بۆ کەمکردنەوەو چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.
    - دو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێن.
    - دەوامی پاشنیوەڕوان تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.