كازمی لە رۆژی نێونەتەوەیی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا جەخت لەسەر گرنگیی یەکسانی دەرفەتی خوێندن دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 8-09-2022, 18:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگیی دەرفەتی یەکسان لە پەروەردە و بەدەستهێنانی زانست کردەوە.
     كازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دوای بڵاو کردەوە، رایگەیاند، "لە رۆژی نێونەتەوەیی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا، جەخت لەسەر گرنگیی یەکسانی دەرفەتی خوێندن لە پەروەردە و بەدەستهێنانی زانست دەکەینەوە لە سەرانسەری وڵاتی خۆشەویستمان ”.
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرسی نەهێشتنی نەخوێندەواری پێکهاتەیەکی بنەڕەتییە لە ئامانجەکانمان بەرەو گەشەپێدانی بەردەوام بۆ هەموو قۆناغەكانی تەمەن."