سەرۆك كۆمار نامەیەكی دەستنوسی لە سەرۆكی چین پێگەیشت

سیاسی
  • 8-09-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق كرد ، لە كۆبونەوەیەكیشدا باڵیۆزی چین نامەیەكی دەستنوسی شی جین پینگی سەرۆكی وڵاتەكەی گەیاندە سەرۆك كۆماركە پەیوەست بو بە پتەوكردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەینداروێكیدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە"سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق كرد و لە سەرەتای دیدارەكەدا باڵیۆزی چین نامەیەكی دەستنووسی شی جین پینگ، سەرۆكی چینی گەیاندە سەرۆك كۆمار كە پەیوەست و بە پتەوكردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات و گرنگی بەهێزكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەپێناو هێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردو گەلی دۆست لە بوارە جیاجیاكاندا، لەبەرامبەریشدا سەرۆك كۆمار سڵاو و رێزی خۆی لە رێگەی باڵیۆزی چین ئاڕاستەی سەرۆك شی جین پینگ كرد.
    هاوكات لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار هاوخەمی خۆی بۆ گەلی چین و قوربانیانی ومەلەرزەكەی ناوچەی سیچوان راگەیاند، كە بوە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربون و بێسەروشوێن بونی ژمارەیەك هاوڵاتی چین، هەروەها پرسە و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی شی جین پینگ، سەرۆكی چین و كەسوكاری قوربانیان كرد و هیوای زو چاكبونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.
    لە درێژەی دیدارەكەدا باس لەپەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان هەردو وڵات كرا و دوپاتكرایەوە لەگرنگی فراوانكردنی ئاستی هاریكاریی هاوبەش لە بوارەكانی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی و پەرەپێدانی هەماهەنگی كەلتوری لە نێوان هەردو وڵات.
    باڵیۆزی چین لای خۆیەوە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پشتگیری لە دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و پتەوكردنی هاوكارییە دو قۆڵییەكانی نێوان هەردولا دوپاتكردەوە.