بەغدا - INA - ئەحمەد جنجون
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و ئاسەوار وگەشتوگوزار ڕایگەیاند، ڕۆژانی دەستپێکردنی پڕۆژەیەک داهاتوو بە خۆوە دەبینێت ئەویش بۆ گۆڕینی کۆشکی سەرۆکایەتی لە پارێزگای بابل بۆ مۆزەخانەیەکی شارستانی.
نازم لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند "ئەمڕۆ وەزارەت هاتە پارێزگای بابل، بەتایبەتی لە شارە شوێنەوارییەكەی، بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژە هاوبەشەكان، بەتایبەتی پرۆژەی گۆڕینی كۆشكەكە بۆ مۆزهخانه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بابل شایەنی ئەوەیە میوانداری مۆزەخانەیەک بکات کە لەگەڵ مێژووەکەی و ناوبانگی جیهانیدا بگونجێت، تا ئێستاش ئاسەوار و شوێنەوارییەکانی هەیە".
نازم ئاماژەی بەوەدا کە "وەزارەت و حکومەتی خۆجێی لە بابل بە هاوکاری و هاودەنگی کاردەکەن بە مەبەستی دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گۆڕینی کۆشکەکە بۆ مۆزەخانە لە ڕۆژانی داهاتوودا، بە تایبەت کە ئەو بودجەیەی کە بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی خۆجییی دابینکراوە".