بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی وەعد عەللاوی، پارێزگاری بابل، وێستگەی دابەشکردنی کارەبای ئەبوغەرقی کردەوە.
لە راگەیەندراوێكی پارێزگاكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوە كراوە "پارێزگاری بابل، بە ئامادەبوونی رەسمی و جەماوەری و بەرپرس وێستگەی دابەشكردنی كارەبای ئەبوغەرقی كردەوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "وێستگەكە یەكێكە لە 7 وێستگەی بابل".
ڕوونیشی كردەوە، "وێستگەكە هاوكار دەبێت لە ئامادەكردن و جێگیركردنی كارەبا لە ناوەندی قەزای ئەبوغەرق و دەوروبەری"، جەختیشی كردەوە كە "بە كە وێستگەكە لە لایەن كۆمپانیای شنایدەری فەرەنسی ئامادەكراوە، و لەلایەن كۆمپانیای باسقات بۆ ساڵی 2019 جێبەجێكراوە".