کەشناسی پلەی گەرما لە چوار پارێزگا نزیك دەبێتەوە لە ٥٠ پلە

ناوخۆ
  • 8-09-2022, 13:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق  کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتەکەی راگەیاند، لەکاتێکدا پێشبینی دەکات سبەینێ 48 پلەی سەدی پلەکانی گەرما بۆ 4 پارێزگا تۆماربکات.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسیدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، ساماڵ دەبێت، هەروەها با لە باكووری رۆژئاوا كەم دەبێت بۆ مامناوەند، خێرایی (10-20) كم/س". ، و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا." ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەی گەرما لە واست و نەجەف و قادسییە و ناسریە 48 پلە دەبێت".
     لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کەش و هەوای بۆ رۆژی شەممە ساماڵ  دەبێت، هەروەها با لە باکووری رۆژئاوا سووک بۆ مامناوەند دەبێت، خێراییەکەی (10-20) کم/کاتژمێر دەبێت، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما لە رۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای وڵات بۆ یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە، لەگەڵ بای سووکی باکووری ڕۆژئاوا بۆ مامناوەند، لەگەڵ خێرایی (10-20) کم/کاتژمێر، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات".
     لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەزگای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: