دەستەی دەستپاكی پارێزگار پێشووی دیوانییەی بانگێشكرد

ناوخۆ
  • 8-09-2022, 13:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕاگەیاند كە پارێزگاری پێشووی دیوانیەی بانگیشكردووە.
     لە ڕاگەیاندراوێكدا  كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكەوە هاتووە، و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانییە كە كارایە بۆ ڕەچاوكردنی پرسەكانی دەستپاكی، فەرمانێكی دەركردووە بۆ بانگێشكردنی پارێزگاری پێشوو، بۆ ئەو پێشێلكارییانەی لە دروستكردنی كەمپ بۆ  حەوانەوەی ئاوارەكان کە (800) كەرەڤان لەخۆدەگرێت بە بڕی (10,000,000,000) دینار".
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دادگا فەرمانی بانگێشیكردنی بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٣١) لە یاسای سزادانی هەموارکراوی ژمارە (١١١ی ساڵی ١٩٦٩) دەرکردووە".
     وە ئاماژەی بەوەدا کە "مادەی (٣٣١) باس لە سەپاندنی سزای زیندانیکردن و غەرامەکردن یان یەکێک لەم دوو سزایە دەکات: هەر فەرمانبەرێکی گشتی یان کەسێک کە تۆمەتبار کراوە بە خزمەتگوزارییەکی گشتی کە بە ئەنقەست کارێک ئەنجام بدات کە سەرپێچی ئەرکەکانی کارەکەی بکات، یان خۆی لە جێبەجێکردنی یەکێک لە ئەرکەکانی بەدوور دەگرێت، بە مەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی تاکێک، یان بە مەبەستی سوودگەیاندن بە کەسێکی دیکە، لەسەر حیسابی کەسێکی دیکە یان لەسەر حیسابی دەوڵەت.