هاتووچۆ ئەو شەقامانە دیاری دەكات کە چاوەڕوان دەکرێت لە مەراسیمی چلەی سەردانی ئیمام حسێن ببڕدرێن

ناوخۆ
  • 8-09-2022, 13:18
  • +A -A


    بەغدا - INA - کەرار خەلیل
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەو شەقامانەی دیاریکرد کە چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی  مەراسیمی چلەی سەردانی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) ببڕدرێن.
     عەمید زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بەهۆی ئەو سەردانە مەراسیمی چلەی ئێمام حسێن (س)ماوە تا ئێستا هیچ بڕینێک لە شەقام و ڕێگاوبانەکان نەکراوە"، پێشبینی دەکات کە " سەردانەکە ملیۆنێک دەبێت و خەڵکی پارێزگا جیاوازەکان سەردانی كەربەلا دەكەن”.
     قەیسی  پێشبینی دەكات، "لای ڕاستی شەقامی سەرەكی كە لە دیالە دێت بەرەو بازگەی شەعب یان حوسەینییە دەپەڕێتەوە بۆ سلێخ، هەروەها لە سلێخەوە بەرەو شەقامی قەنات، وە لە قەناتەوە بەرەو بەغداد جدیدە بە ئاراستەی شەقامی خێرای-دۆرە ڕێڕەو بۆ پردی بەغدا بەرەو عەلوەی ڕەشید و موسەیەب و بۆ کەربەلای پیرۆز."
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەم ڕێگایە هەموو ساڵێك دەبڕدرێت وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكە"، ئاماژەی بەوەدا "هاتووچۆ لەبەردەم ئۆتۆمبێلەكاندا بە ڕوونی دەمێنێتەوە، كە ڕێگای خێرای محەمەد قاسمە".
     و ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێگای محەمەد قاسم هەندێک جار لای تەنیشت رێگای ڕاست بەرەو بەغداد جدیدە شەقامەكە دەبێتە یەك ئارەستە لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکاندا".