بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی پشکنینی لە گوند و گردەکانی باشووری پارێزگای نەینەوا راگەیاند، بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و گەڕان بەدوای داواکراواندا.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا سەر بە حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتی لیوای 33، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان دەستپێكردووە بۆ پشكنینی گوند و گردەكان لە باشووری پارێزگای نەینەوا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئامانج لە پرۆسەی پشکنینەکە بنبڕكردنی تیرۆر و پڕکردنەوەی تونێلەکان و گەڕانە بەدوای داواکراواندا".