بەغدا - INA - کەرار خەلیل
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند کە پیلانی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجگرتنی زیارەتکارانی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) پووچەڵ کردەوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیانەی کە ئەنجامماندا، بەتایبەتی دوایین لە باکوری رەواوە، هەروەها لە دیالە و باشووری رۆژئاوای کەرکوک ، پەیوەندییان بەمەراسیمی چلەی ئیمام حسێنەوە هەبوو."
جەختیشی كردەوە، "ئەم ئۆپەراسیۆنانەی ئەم دواییانە بووە هۆی كوژران و بەئامانجكردنی ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستان لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەمانە پلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی، چ لە دژی زیارەتكارانی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت).