به‌غداـ INA
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه هۆشداری به‌هاوڵاتیانی دا كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینگه و كۆمپانیه‌كان نه‌كه‌ن كه بانكی ناوه‌ندی مۆڵه‌تی كاركردن پێی نه‌داوه.
بانكی ناوه‌ندی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وتی"هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینگه و كۆمپانیاكان نه‌كه‌ن كه بانكی ناوه‌ندی مۆڵه‌تی كاركردن پێی نه‌داوه و پروپاگنده‌ی پێدانی پێشینه یان قه‌رز یان هه‌ر ئاسانكاریه‌كی تر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به دیارده‌ی رێكلامه‌كانی ئه‌م نووسینگه و كۆمپانیاه‌كانی كرد له‌سه‌ر تۆڕه مۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌مۆڵه‌تیان نییه و ریكلامی ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه و قه‌زره‌كان ...هتد ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هۆشداری به‌ولایه‌نانه‌شی دا كه ئه‌م جۆره چالاكیانه ده‌كه‌ن كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنمایه‌كانی بانك و یاساكانیه‌تی به‌تایبه‌تی مادده‌ی 3ی یاسایی بانكه‌كانی ژماره 94ی ساڵی 2004ی هه‌مه‌واركراو كه‌به‌پێی ئه‌م یاسایه رێكاری یاسایی له‌دژی سه‌رپێچكاران وه‌رده‌گرێت.