عه‌بادی داوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك ده‌كات بۆ هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان

سیاسی
  • 8-09-2022, 11:41
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA 

    سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراق پێش كێش بكرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. 

    عه‌بادی له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ وتووه‌" له‌دوای بڕیاری دادگای ئیتیحادی داوا ده‌كه‌م به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی 64ی ده‌ستوور و له‌چوار رێكه‌تنێكی سیاسی كه‌كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و یاسا و ده‌زگاكانی له‌خۆی بگرێت وله‌ژێر چاودێری حكومه‌تێك كه‌ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێش كێش بكرێت. 

    هه‌روه‌ها وتی" سیسته‌م و سه‌قامگیری و ئاشتی و گه‌شه‌پێكردن له‌كاره‌ پێشینه‌ و باڵا نیشتیمانییه‌كانن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كدان.