بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییوكان ژمارەی سەردانکەرانی هاتوو و دەرچوونی لە ٧ دەروازە ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لێشاوی سەردانکەران بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بێ هیچ بەربەستێک بەردەوام بووە.
عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی فەرمی دهستهكه بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئەو زیارەتكەرانە كە سەردانی شاری کەربەلای پیرۆز لە رێگەی دەروازەكانەوە بەردەوامن بۆ بەشداریکردن لە زیندووکردنەوەی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت لە ڕەوتێکی نەرم و بەرزدا بەبێ هیچ بەربەست و دواکەوتنێک."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەكە، لیوا عومەر عەدنان وائیلی، رۆژانە ئەنجامدراوە، هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و ئەو بەشانەی کە لە دەروازەكان کاردەکەن".
لە خوارەوە خشتەی ژمارەی سەردانکەرانی هاتوو و دەرەوەی وڵات لە ١٤ی ئابی ڕابردووەوە تا دوێنێ چوارشەممە ٧ی ئەیلول.
قەیسی ڕایگەیاندووە، “ئەو گەشتیارانەی لە یەکشەممە ١٤ی ئابەوە تا حەوتی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ تۆماریان کردووە، ژمارەی سەردانکەرانی هاتوو و دەرچوون لە ڕێگەی ٧ دەروازەی سنوورییەكانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی “هاتنەکان لەم ماوەیەی باسکراودا بەم شێوەیە بووە:” (دەروازەی زەرباتییە 630,329، دەروازەی شەلامچە 365,200 گەشتیار، دەروازەی شیب 120070 گەشتیاڕ، دەروازەی مونزریە 79,470 گەشتیار ، فڕۆکەخانەی نەجەف 45579 گەشتیار ، دەروازەی سەفوان 7959، فڕۆکەخانەی بەغدا 4,406 گەشتیار )، کۆی گشتی ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەدا هاتوون بۆ 1,262,133 زیارەتكەرن.
وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ژمارەی ڕۆشتنەکان لەم ماوەیەی سەرەوەدا بریتییە لە: (دەروازەی زەرباتیە ١٢٩٣٠٩ ڕۆشتن، دەروازەی شەلەمچە ٦٩،٢٦٣ ڕۆشتن، دەروازەی شەیب ٢٨٦٠٦ ڕۆشتن، دەروازەی مونزریر ٤٧١٠ ڕۆشتن، دەروازەی سەفوان ٥٢٦٩ ڕۆشتن)"، ڕوونیکردەوە کە "کۆی گشتی". لە رێگەی ئەم دەروازانەوە 237,157 ڕۆشتن بووە."