ڕافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەکی نوێی پێشینە ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 8-09-2022, 11:15
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ڕافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەکی نوێی پێشینە و گرێبەست و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی ڕاگەیاند.
     نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایگەیاندووە: “وەجبەیەكی نوێی پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەكان و ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات و تا 50 دینارە ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و لقەكان، هاوكات پێشینەی گرێبەستەكان لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و دەگاتە 10 ملیۆن دینار، دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین بەپێی پەیڕەو و رێنماییەكان.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "داواکاری بۆ پێشینەکان لەڕێگەی ئەو لقانەی بانکەکەیە کە لە بەغدا و پارێزگاکان بڵاوەیان پێکراوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ مامەڵەکردن بۆ بەرزکردنەوەی پێشینەکان بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان".