حەشدی شەعبی پلانی بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایشی وڵات لە چوار پارێزگادا پووچەڵ کردووە

ئەمنی
  • 8-09-2022, 11:13
  • +A -A

    بەغداـ INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە پلانێکیان بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایشی وڵات لە چوار پارێزگادا پووچەڵ کردووەتەوە.
     لە ڕاگەیاندراوێكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌كۆپیه‌ك به‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی گه‌یشتووه‌ ئاماژە بەوەكراوە، "لەژێر سەرپەرشتی سەرۆكی ئەركانی دەستەی حەشدی شەعبی و بە هەوڵێكی باڵای هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری، دەستەی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی لبیك یا حسین، دەستپێکرد بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پێشوەختە بەناوی (ڕێگری دووەم) کە لەڕێگەیەوە پلانێک پووچەڵکرایەوە قەدەغەکردنی حزبی بەعسی لە پارێزگا پیرۆزەکانی کەربەلا و بابل و موسەنا و دیوانیە.
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستەی حەشدی شەعبی توانی تۆڕێکی کاریگەر پۆچەڵ بكاتەوە، کە ئەندامانی سەرکردەکانی باڵا و سەرکردەکانی لق و هەوڵاتیان لەخۆدەگرێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی ڕێکارە یاساییەکان لە بنەڕەتدا مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا کراوە".