زەیقار - INA
ئەمرۆ چوارشەممە لە قەزای سەید دەخیل لە پارێزگای زەیقار بەهۆی هێرشی گورگ 9 كەس برینداربوون
پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: رەوە گورگ هێرشیانكردوەتە سەر گوندی ئالبووجومعە لە قەزای سەید دەخیل لە پارێزگای زەیقار و 9 كەس برینداربوون كە ژن و منداڵیان تێدایە، و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
وتیشی: گوندنشینان ئەو هێرشەیان بە بێوێنە وەسفكردو جەختیان كردەوە كە گورگەكان لەناكاو پەلاماریان داوەو فریاناكەوتوون چەك دژیان بەكاربهێنن.