عەتەبەی عەلەوی پلانی خزمەتگوزاری گشتگیر بۆ زیارەتكاران دادەنێت

ناوخۆ
  • 7-09-2022, 19:48
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA 
    سكرتارییەتی گشتی عەتەبەی عەلەوی پیرۆز، ئەمرۆ چوارشەممە، گەشەپێدانی پلانی خزمەتگوزاری گشتگیری زیارەتكارانی ئاشكراكرد، و جەختی لە بەكارخستنی سەرجەمی ستافەكانی كردەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی مەزاری ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت) لەكاتی زیارەتكارانی چللەدا.
    ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری عەتەبەی عەلەوی سەلیم جسانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەموو كارمەندانی عەتەبە خراونەتەكار بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی مەزاری ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت) .
    وتیشی: سكرتارییەتی عەتەبەی پیرۆز پلانێكی گشتگیری داناوە كە كونجاوە لەگەڵا ژمارەی زیارەتكارانی مەزاری ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت)، كە بریتییە لە كردنەوەی بۆشایی زیادە بۆ وەرگرتن و پەنادانی گەورەترین ژمارەی زیارەتكاران و دابینكردنی پێداویستی ئاسودەیی وەك ساردكەرەوەی هەوا و ساردكەرەوەی ئاو و كەلوپەل و سەرین و بەرگی گەشتیاران.
    رونیشیكردەوە: لە حەوشەكەی فاتمە الزەهرا (سەلامی لێبێت) بۆشایی گەورە كراوەتەوە و زیاتر لە 10000 زیارەتكار لە هەر نهۆمێكدا نیشتەجێ دەكات، هەروەها شوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی سەلامەت و جانتای زیارەتكاران دابینكراوە.