تەندروستی: هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی پەتا لە ڕێگەی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان تۆمار نەكراوە

ناوخۆ
  • 7-09-2022, 19:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ چوارشەممەدا، ئاماری گیانلەدەستدان و توشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا و تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری عێراق بڵاودەكاتەوە، و راشیگەیاند: لە بنكەكانی تەندروستی كە لە فرۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان دانراون هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی پەتا تۆمار نەكراوە.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆی ئەو حاڵەتانەی كە پەتای كۆلێرا لە سەرەتای شەپۆلەكەوە تۆماركراون 1250 حاڵەتی توشبوون پشتڕاست كراونەتودەوە كە 6 حاڵەتیان گیانلەدەستدان بووە، 3 حاڵەتیان لە كەركوك و حاڵەتێك لە دیالە و حاڵەتێكی تر لە بابل و حاڵەتێك لە بەری ڕەسافە لە بەغدا.
    ئاشكراشیكرد: پارێزگای كەركوك زۆرترین تووشبوون تۆماركراوە كە 623 حاڵەت پشتڕاست كراوەتەوە و 3 كەسیان گیانیان لەدەستداوە، و دواتر ڕەسافە لە بەغداد 340 توشووبنی تێدایە و یەك گیانلەدەستدان و لە دیالەش 76 كەس توشبوون كە یەك گیانلەدەستدانی تێدایە، لە زەیقار 65 حاڵەت و لە واست 61 حاڵەت و نەجەفی ئەشرەف 29 حاڵەت و كەربەلای پیرۆز 17 حاڵەت و بەری كەرخ لە بەغداد 11 حاڵەت و لە سلێمانی 10 حاڵەت و لە بابل 9 حاڵەت كە یەك گیانلەدەستدانی تێدابووە و لە سەلاحەدین 4 حاڵەت و لە موسەننا 4 حاڵەت و دیوانیە یەك حاڵەتی توشبوون.
    بەدر سەبارەت نەخۆشی تای خوێن، رایگەیاند: وەزارەت كەیسی نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تۆماركردوە و كۆی ئەو حاڵەتانەی كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پشتڕاست كراوەتەوە 311 حاڵەتە كە 57 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە لە هەموو پارێزگاكان.
    رونیشیكردەوە، ئامارەكە بەم شێوەیەیە: لە پارێزگای زەیقار 134 حاڵەتی توشبوون كە 31 حاڵەتیان گیانیانلەدەستداوە و لە میسان 33 حاڵەتی پشتڕاست كراوەتەوە كە 3 كەسیان گیانیانلەدەستداوەو لە واسیت 24 حاڵەت دوویان گیانیانلەدەستداوە و لە بابلیش 24 حاڵەت كە دوو كەسان گیانیانلەدەستداوەو لە موسەننا 19 حاڵەت كە شەشیان مردوون و لە بەسڕە 13 حاڵەت كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و لە دیوانیە 12 حاڵەتی لەوانە یەك گیانلەدەستدان و بەغدا كەرخ 10 حاڵەت كە دوو گیانی لەدەستداوە، لە كەربەلا 9 حاڵەت كە یەكیان گیانی لەدەستداوە و ڕسافەی بەغدا 9 حاڵەت كە دوویان گیانی لەدەستداوە و نەینەوا 6 حاڵەت و هەولێر 3 حاڵەت كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە، كەركوك 3 حاڵەت كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و نەجەفی ئەشرەف 3 حاڵەت و دیالە 3 حاڵەت كە دوویان گیانی لەدەستداوە و سەلاحەدین حاڵەت و دوو مردن و دهۆك 3 حاڵەت و ئەنباریش یەك حاڵەتی هەبووە.