بەغداد - INA
عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردە، ئەمرۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەغدا و پارێزگاكان راسپارد، پلانێكی ڕێكخراو ئامادە بكەن بۆ جێكردنەوەی هەموو قوتابییە بەهەرەمەندەكان كە تاقیكردنەوەی پێشبڕكێیان كردوە بۆ وەرگرتن لە خوێندنگە جیاكراوەكان و نایابەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری پەروەردە جەختیكردەوە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەیی پارێزگاكان كەپێویستە زۆر كاربكەن بۆ جێكردنەوەی هەموو قوتابیە لێهاتووەكان لەو تاقیكردنەوەیانە لەگەڵ ئەو قوتابخانانەی بۆیان ئامادەكراوە لەناو هەمان بەڕێوەبەرایەتیدا.
رونیشیكردەوە: هیچ لاپەرەیەك نییە كە باس لە وەرگرتنی خوێندكار بكات یان نا، ئەو داوای لە هەمووان كرد كە هەواڵ و بڕیارەكان بە تایبەتی لە سەرچاوە فەرمییەكانی وەزارەت وەربگرن.